بزووتنەوەی ئەنساروڵاش لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی بۆردومانی خوێندنگەیەک لەباکووری یەمەن لەلایەن بۆمب هاوێژە سەعوودی-ئەمریکییەکان، ڕایگەیاند؛ لانیکەم دە منداڵی یەمەنی لە هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆسەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی جومعە بن فازڵ، ی شاری یەمەن گیانیان لەدەست دا.
ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنوور لەسەر پەیجەکەی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەردا نووسی: ئەو ڕێکخراوە ئەمڕۆ لەناوچەی پارێزگای سەعدە وەرگری ٢١ بریندار و دە کوژراو بوو کە هەموویان کەمتر لە١٥ساڵ تەمەنیان بوو و خەریکی تێپەڕاندنی خولی تاقیکاریی بوون.
مەلاک شاهر بەرپرسی یەکەی مێدیایی ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنوور وتی: برینداران گوێزرانەوە نەخۆشخانەی جمهوری لە شاری سەعدە کە ئەو ڕێکخراوەش تێیدا چالاکی دەنوێنێ.
محەممەد عەبدوسەلام بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵا لە سەعدە، هاوپەیمانی عەرەبی-ئەمریکی بەسەرۆکایەتی عەرەبستانی بەهۆکاری ئەو پەلامارە زانی.
وتەبێژی ئەو هاوپەیمانییە تائێستا سەبارەت بەو پەلامارە هیچ کاردانەوەی پێشان نەداوە.
عەرەبستان و هاوپەیمانانی عەرەبی-ئەمریکایی ئەو وڵاتە ، لە شەشی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو(١٣٩٤) وە تائێستا هەزاران پەلاماری ئاسمانی لەدژ خەڵکی یەمەن ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە، زیاتر لە هەشت هەزار یەمەنی کوژراون و نزیک بە بیست هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونە.....
کۆتایی کورتە نامە/310